چامپیۆنس لیگ (Champions League) گەورەترین پاڵەوانێتی یانەکانی تۆپی پێیە لە ئەوروپا، کە لەلایەن یوێفاوە ڕێکدەخرێت. ئەم پاڵەوانێتییە لە ساڵی ١٩٥٥ەوە بەردەوامە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ەوە ناوی گۆڕا بۆ چامپیۆنس لیگ.
لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە، فۆرماتێکی نوێی پاڵەوانێتییەکە دەستی پێکردووە، کە تێیدا ٣٦ تیم بەشداری دەکەن لە سیستەمێکی نوێدا کە پێی دەوترێت "سیستەمی خشتەیی" (Swiss System).